کاوە حەمە ساڵح

پەرێشانم

بە دەنگی: کاوە حەمە ساڵح
شێوەزار: سۆرانی
275
پەرێشانم من دەناڵێنم فرمێسکی چاوان دەبارێنم
هەموو عومری خۆم لەسەر دانا لە تاوانت بووم بە دێوانە
نازانم چۆنی بکەم چارە دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهوودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ من گرفتارم

دەڵێن مەجنوون جەوری کێشاوە لە دوای لەیلا ڕۆحی داناوە
گوڵم چت کرد چۆن دەبێ وا بێ دڵی مەجنوون شێتی لەیلا بێ
نازانم چۆنی بکەم چارە دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهوودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ من گرفتارم

دڵم شێوا کێ بوو شێواندی گوڵم شەمزا کێ بوو شەمزاندی
ئەوە لەیلا کۆچ دەکا لێرە نەما گوڵشەن خێڵ بەرەوژێرە
نازانم چۆنی بکەم چارە دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهوودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ من گرفتارم

فەلەک ئامان چەرخی دەورانت شەو و ڕۆژ و کار و میزانت
ئەگەر جارێ لەو هەموو جارە بەڵێنی دڵ خۆت بدە یارە