بورهان مەجید ئەمەل سەعید

بە هیواوە گەڕامەوە

بە دەنگی: بورهان مەجید و ئەمەل سەعید
شێوەزار: سۆرانی
84
بە هیواوە گەڕامەوە ناکامی پێشوازی کردم
ئەسیری هات بە خۆڕایی هەموو عومری لاویی بردم

با بیناییشم تاریک بێ من ژیان جوانتر ئەبینم
خۆشەویستی گەورەی کردووم بۆیە هەمیشە گەشبینم

زمانیشم نەیێتە گۆ سیمام زۆر شت ئەدرکێنێ
ئەوەی لە بێدەنگی بگا بە بێدەنگی گوڵ ئەدوێنێ

هەموو خۆزگەم کۆرپەیەک بوو خوا پێی نەدام لەم ژیانە
وڵامم بۆ تانەی خەڵکی تەنیا حەسرەت و گریانە

ئێستاش چاوی برسیی ئێوە هیچ جوانییەک بەدی ناکا
ئەوەی خەمی سامانی بوو لە هیچ خەمێکی تر ناگا