کاروان عوسمان

بە بۆنەی تۆوە لەم شارە وێڵم

بە دەنگی: کاروان عوسمان
شێوەزار: سۆرانی
170
وەرە لام هەوێنی شیعرم
وەرە لام وەرە لام وەرە لام
ساڕێژ کە زام و برینم
وەرە لام وەرە لام وەرە لام
ئاواتی ژینی چەند ساڵەم تەنها چاوە شینەکانتە
چاوی تۆش هێندە بێڕەحمە هەڵنایە لەم شەوەزەنگە
بە بۆنەی تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
چۆن دڵم دێڵێ کە تۆ بەجێ بهێڵم

وا مەزانە کە دووریت لێم
دووریت لێم دووریت لێم دووریت لێم
سۆزی عیشقت جێم ئەهێڵێ
ئەهێڵێ ئەیهێڵێ ئەیهێڵێ
دووریت شەوێکی سامناکە خەو لە چاوم ئەتۆرێنێ
دووریت زامێکی قووڵە بۆم پەیامی مەرگم بۆ دێنێ
بە بۆنەی تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
چۆن دڵم دێڵێ کە تۆ بەجێ بهێڵم

وەرە ئازیز مەڕەنجێ
مەڕەنجێ مەڕەنجێ مەڕەنجێ
بە بێ تۆ ئاوارە و تەنیام
مەڕەنجێ مەڕەنجێ مەڕەنجێ
پەپوولەی عیشقم بۆنی باخی دنیا گشت ئەکات

وەرە مۆمی تەمەن کزە لەم شەوە تارە ئەسووتێ
بە بۆنەی تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
چۆن دڵم دێڵێ کە تۆ بەجێ بهێڵم