مستەفا دادار

بەیتی گەلۆ

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
204
های گەڵۆ
هاوار گەلۆ
ئەوە گەلی دە دۆستان
گەلی دە برایان
هەی گەلی دە برادەران
هەرامەتی لەگەڵ یەک زەمان
ئەوە سەرکوڵمەی دە وێ کەڵەمەحبووبێ بە من بمێنی
بە سوورەگوڵەکەی دە ئەوەڵ بەهارێ
ئەگەر بە حوکمی تەرزە و بارانێ
لەنجە دادەگرێ لەمبەر ئەوبەری دە کاولە سورمایێ
هەی داد
نێوانی سینگ و مەمکانت بە من بمێنی
بە تاقەکەی حەزرەتی سولەیمانی پێغەمبەری
ئەگەر دروست دەکرا بە حوکمی دە نەڕڕە دێوان
هەر لەبۆ دوو چاوی دە بلقیسایێ
ئەوە قووڵکێ گەردنت بە من بمێنی
بە چۆڕەکەی دە شەرابەن تەهووری
ئەگەر پیاڵە بە دەستان دەیانگێڕاوە
لەبۆ پیاوچاکان لەبۆ موسوڵمانان
هەر لەبۆ ڕۆژەکەی دە حاڵەوەلایێ
ئەرێ دەک ڕۆڵە بنوو باب مردوو بی
خەوی خێرت نەبێ بە بێ بابیت گەورە کەم
لەسەر ئەوێ کاولە دنیایێ
ئەوە نە بە ڕۆڵە ڕۆڵە و نە بە لایە لایە لایێ
ئەوە دایکی دە هەموو کوڕانت سست بوون
ئەمنی سەرشین و قەلەندەر و بابانوێران و سەر بە تان و مل بە کوێن هەر وا لە چیایێ
ئەمن سەرگەردانی ئەوان شەدە شلانم گەلۆ
وەرە گەلۆ

هەی داد
گەلی دە حەکیمان گەلی دە برایان هەی گەلی دە برادەران
هەرامەتی گەلی دە ماجەرایێ
ئەوە دڵێکە من گەلێک لە فکرە گەلێک لە خەمە
دەلێ دەبێ لانکەیەکی لەبۆ شۆڕئەسمەرێ دروست کەی
وەستایانی لەبۆ بێنی ئەی لە کەرکووکێ لە حەڵەبی لە دیاربەکرێ لە *؟ لە مووسڵێ
شاگردانی لەبۆ بێنی لە چی لە بەغدایە
ئەمن دەلێم دە مامۆستا دەستی منت بە دامێن بی
لانکی دە ئەسمەرێ
تەختەی سەندەڵ بێ، گوێچکەی فندق بێ
ئەمما ڕەوارەی لە داری دە دار خورمایێ
ئەوە مەمکی دە ئەسمەرێ کورتن، تورتن، شلکن، شەمەندن
ئەمما ناگەنەوە سەر زاری منداڵی دە دایێ
ئەمن دەلێم سەد بریام بە بریای دە خودای با
دە حەدەحەدی دە نیوەشەویدا
هەر بە گوێیەکەی خۆم گوێم لێ با
بە زمانێکی بتگوتبا ڕۆڵە بنوو باب مردوو بی
ئەوە چیتە بۆ خەوت نایێ
ئەمن سەرگەردانی دە وان شەدەشلانم گەلۆ
هاوار گەلۆ

هەی داد
ئەوە دەلێ سەرێکە من دەئێشی
هەی دڵی منی ماڵوێرانێ چەندی لە برینە
ئەوڕۆکانە چەندی لە برینە برینە
ئەمن بۆت هەڵدەلێم لە نیشانەی دە بەهارێ
چون هەوری ڕەشی دە تاریک
نا غەواسی دە بەحران
[چنە {دنن نەهەنگن، هەرامەتی دە کەونە ماسینە
ئەوە جحێڵی دە سۆمای چنە
چنارن، پەلکن، بووزن، لاولاون
هەر بە عامیان لە من شەنگەبینە
هەی داد
تەیر و تاش و بلبلی دە ئاسمانێ چنە؟
بازن، شەهێنن، شمقاڕن، هەڵەتانجن، شالوورن، هەر بە عامیان لە من سێ چینە
ئەوە سەرکردە و پێشەنگی دە وان تەیرانان کۆترێکی دە وی دە خەت و خاڵ نەخشینە
ئەوە لەوێم هەڵدەفڕاندن
دەمهێنانە سەر کوێستانی دە عەزیم و بڵیند و سازگار و زەنوێر
هەر لەوێیان خۆ دە من دە گۆمیلکە گۆمیلکەی دە نەیلووپەڕێ وەردەهینا
ئەوە دەلێم پانیلەی دە وان گەورەکیژان بە من بمێنی
بە قەیسێکەی دە هەڵوێنی
ئەگەر حەجەمە ڕووتان لەبۆ من بە دیاری دەهینا
ئەوە سینگت بە من بمێنێ بە تەختەکەی شابەندەری
باغەڵت بە من بمێنی بە وەتاغی دە حەجەمینە
ئەوە دەلێم چاوت بە من بمێنێ بە ئەستێرەکەی دە ڕۆژێ
ئەگەر سەری دەنا وە دەرێ
بە حام لە دووی کوشتنی منی غەریب و ڕەبەنەماڵی سەقینە
ئەمن دەلێم کوڕینە هەر کەسانێکی ڕۆژێ سێ وەعدان و سێ سەعاتان
بە یارکێ خۆی ڕەزیل بێ
هەر بزانێ لە سوڵتان ڕەشیدخانی ئەستەمبووڵێ بەرەوژێر
هێشتاکە وەزیر و وەکیل و نایب لە وێ دنیایە نینە
ئەمن سەرگەردانی دە وان شەدە شلانم گەلۆ
های وەرە گەلۆ