تاهیر تۆفیق

مەقامی ئاغە گیان تۆ خۆت دەچی بۆ شار

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
207
ئاغە گیان! تۆ خۆت دەچی بۆ شار و من لەم غوربەتە
زەحمەتە یاران خەڵاسیم بێ لە دەس ئەم فورغەتە*

هەر کەسێ شەهدی ویسال و زەهری دووری چێژتبێ
ئەو دەزانێ دەردی دووری چەند گران و زەحمەتە

دێ بە تاو ئەشکی دوو چاوم هەر وەکوو دەجلە و فوڕات
مەزرەعەی خەم سەوز و دڵ تێراوە وەک ئەم دوو شەتە*
تا ئەسیری داوی تۆم ڕەحمێ بە حاڵم توخوا
مودەیێکی تر لە دەستت ڕادەبوورم، دەرفەتە

دڵ ئەمانەت بوو لە لات ئێستێ کە وا حاشا دەکەی
وەرنە سەیری ئەم کافربەچەی بێ مروەتە*
جەننەتە جێم چونکە ئەم شۆخە بە ناحەق کوژتمی
هێند شەریف و پاکە حەتتا کوژتنیشی ڕەحمەتە

دێ بە تاو ئەشکی دوو چاوم هەر وەکوو دەجلە و فوڕات
مەزرەعەی خەم سەوز و دڵ تێراوە وەک ئەم دوو شەتە*
تا ئەسیری داوی تۆم ڕەحمێ بە حاڵم توخودا
مودەیێکی تر لە دەستت ڕادەبوورم، فورسەتە

جەننەتە جێم چونکە ئەم شۆخە بە ناحەق کوژتمی
هێند شەریف و پاکە حەتتا کوژتنیشی ڕەحمەتە
ڕوو لە قیبلەی مستەفا ناکەم دەڵێ کوردی
هەتا تاقی میحرابی برۆی دەرخا لە عالەم ئەم* بوتە
هۆنراوە: کوردی
*= لە هۆنراوەی شاعیردا "بمێنم من لە پاش ئەم فیرقەتە" و "زرەعەی خەم سەوز و تێراوە لەبەر ئەم دوو شەتە" و "ئەی موسوڵمانینە! وەرنە سەیری ئەم بێ مروەتە" و "ئەو" هاتووە.