ناسر ڕەزازی

زولفت بە قەدتدا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
120
زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە
ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە

بۆچی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی
مەی بۆ نەڕژێ، شووشە لە سەد جێگە شکاوە*
مەی بۆ نەڕژێ، شووشە لە لاوە جێگە شکاوە

هەرچەندە کە ڕووتم، بەخودا مائیلی ڕووتم
بێبەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە

دەترسم بمرم نەگەم بە مرادم
یار بێتە حاکم نەپرسێ دادم
توخوا وێنەچی دەست نەناڵێ
وێنەی یار بگرە و بینێرە ماڵێ
ئەترسم بمرم لەم دووروڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە

'مانی' نییەتی قووەتی تەئسیری* برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە
هۆنراوە: نالی
*= لە هۆنراوەی شاعیردا "بۆ مەی نەڕژێ، شیشە لە سەد لاوە شکاوە" و "تەسویری" هاتووە.