
ئەرێ وەک ئەوساڵ لە من قەوماوە دەیهێنم
قەت لە جووان نەشێواوە و دەتهێنم
بە ڕۆح نەمردووم قەلبم ماوە و دەیهێنم
ئەرێ چاوم بە چاوە کاڵەکەت دەتهێنم
لێوم بە لێوە ئاڵەکەی دەیهێنم
ماچ کەم ژێرتوێی دەسماڵەکەی دەیهێنم
ئەرێ دەیهێنم ئەو نازەنینە دەیهێنم
دەڵێی گوڵی نێو پەرژینە دەیهێنم
چەند ناسکە خوێنی شیرینە و دەیهێنم
ئەرێ دەیهێنم ئەو ڕوو بە خاڵە دەیهێنم
دەڵێی ئاسکی شێخەزاڵە دەیهێنم
ماچێکی بۆ من حەڵاڵە و دەتهێنم
ئەرێ غەمی عالەم بۆ من چاکە دەیهێنم
یەخەی خۆم دەدڕم سەرپاکە دەیهێنم
چونکی یارێ دەڵێ کاکە و دەیهێنم
ئەرێ باڵەبەرزێیی کەڵەگەتێ دەتهێنم
وا بکا دەستێکم بتگاتێ دەیهێنم
*؟ ڕێی مەسڵەحەتێ و دەیهێنم
ئەرێ دەیهێنم ئەو نازەنینە دەیهێنم
دەڵێی گوڵی نێو پەرژینە دەیهێنم
ناسکۆڵە و خوێنی شیرینە و دەیهێنم
ئەرێ جا خودا کاران هەر وا دەکا دەیهێنم
خونچەی لە خاک پەیدا دەکا دەیهێنم
ئەمنی پێ مفتەلا دەکا و دەیهێنم
ئەرێ دەیهێنم ئەو نازەنینە دەیهێنم
دەڵێی گوڵی نێو پەرژینە دەیهێنم
ناسکۆڵە و خوێنی شیرینە و دەیهێنم
ئەرێ بەو قورعانەی لێم خوێندووە دەیهێنم
بۆخۆم لە مەلام بیستووە دەیهێنم
خێری ماچێک سەد ڕۆژووە و دەیهێنم