
دەردی دڵداری زامەکەی سەختە
بیا لە هەر کەسێ وێڵ و بەدبەختە
خۆشە دڵداری لە هەر دوو سەر بێ
دڵداری خۆشە لە هەر دوو سەر بێ
تیری لە جەرگی هەر دوو لا دەر بێ
هەر دوو بە جامی توخوا دڵداری مەس بن
هەر دوو بە جامی دڵداری مەس بن
هەر دوو بێ خەو و خواردن و حەز بن
هەر دوو بڕێژن فرمێسکی چاویان
عەشق بیکوژێ تەمەنی لاوییان
خوا لە دڵداری زامەکەی سەختە
بیا لە هەر کەسێ وێڵ و بەدبەختە
نە وەکوو من بێ بە هەناسەی سارد
شەو ڕۆژ کاتەوە لەگەڵ خەم و دەرد
یاران هیچ کەسێ وەکوو من نەبێ
توخوا هیچ کەسێ وەکوو من نەبێ
بە تیری مەینەت جەرگی کون نەبێ
خوا لە دڵداری زامەکەی سەختە
ئاخ لە دڵداری زامەکەی سەختە
بیا لە هەر کەسێ وێڵ و بەدبەختە
ئای دڵدارەکەم
خۆزگە دڵداری وێنەی من بووایە
بە تیری دووری جەرگی کون بووایە
بەقات خەرمانی خەم لەسەر دڵمە
یانەم کۆسارە و هەردان مەنزڵمە
ئەونە خەمم هەس چۆن گەڵای داران
ماشین نایکێشێ قەتارگەل شاران
خوا لە دڵداری زامەکەی سەختە
بیا لە هەر کەسێ وێڵ و بەدبەختە
ئازیز ئەم کارەت دوور لە مەرامە
بەخوا ئەم کارەت دوور لە مەرامە
عاشق ڕەنجانن لای خوا حەرامە
کەم وێنەی بولبول بچۆ چڵاوچڵ
بێ با دانیشین لە سایەی دوو دڵ
دڵم بە قوربان دڵەی تەنگو بێ
ئەو کاتە خۆشمە و گوێم لە دەنگو بێ
خوا لە دڵداری زامەکەی سەختە
ئاخ لە دڵداری زامەکەی سەختە
بیا لە هەر کەسێ وێڵ و بەدبەختە
بەخوا دڵداری باڵی شکاندنم
چەن ساڵ نەخەوتم خەوی ئەزڕاندم
یاران ڕەفیقان وریای خۆتان بن
دۆستێ قەدیمیش ئەبێ بە دوژمن
خوا لە دڵداری زامەکەی سەختە
ئاخ لە دڵداری زامەکەی سەختە
بیا لە هەر کەسێ وێڵ و بەدبەختە