سابیر کوردستانی

قەتاری بە بەردی فیرقەت و بەستەی هەتا دونیا دونیایە

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
81
بە بەردی فیرقەت شووشەی دڵی ئاوارە مەشکێنە
لە ناو زومرەی ڕەقیبان عاشقی بێچارە مەشکێنە
ئەگەر ڕۆح و دڵ و ئیمان تەڵەب کا بییەرێ عاشق
کە تفڵی وردەساڵە* قەت دڵی ئەو یارە مەشکێنە
دەخیلم ئەی نەسیمی سوبحگاهی مەسکەنی دڵی من*
پەرێشانی مەکە تۆ زوڵفی ئەو یارە مەژاکێنە*

هەتا دونیا دونیایە من خێر لە خۆم نابینم
غەم و مەینەت و خەفەت چۆن بۆتە هاوبەشی ژینم
بە هیچ دەوا و دەرمانێ ساڕێژ نابێ برینم

کاتی لاویم بەسەرچوو پیری بەرەو پیریم هات
هیچ خۆشیم لە ژیان نەدی بە دەقیقە و بە سعات
کاتی لاویم بەسەرچوو پیری بەرەو پیریم هات
هیچ خۆشیم لە ژیان نەدی من بە دەقیقە و بە سعات
ئەوەندەم لە خودا دەوێ بمکوژێ و بمدا نەجات

ژیانم کولەمەرگییە نازانم خۆشی چییە
ئەچمە لای هەر پزیشکێ پێم دەڵێ عیلاجت نییە
ئەچمە لای هەر دکتۆرێ پێم دەڵێ عیلاجت نییە
هۆنراوە: ئەحمەد موختار جاف
*= لە هۆنراوەی شاعیردا "تیفل و خوردساڵە"، "دڵمە" و "نازدارە مەشکێنە" هاتووە.