
ئاساییە گەر بە جەستە لێت دوور بمتۆ لێرە بی و من لەو دیوی سنوور بمزۆر سادەیە هەرگیز نەتبینم بە چاوتۆ لێرە بی و من دوورتریش لە هەتاوئاسانە گەر بەبێ تۆ هەر تەنیا بمتۆ لێرە و من لە کۆتایی دنیا بمسانایە گەر سەر نەکەمە سەر ڕانتدام نەپۆشی بە زوڵفی ڕەش و جوانتگوێ نادەمێ تۆ ئازاد بی و من دیل بملە ژێر قامچی و فەلاقەدا زەلیل بمخەفەت ناخۆم لە شاخ بم و لە شار بیمن پاییز بم و تۆ سەراپا بەهار بیزۆر ساکارە شاژن بیت و هەژار بمتۆ لە سەفا منیش شەکەتی کار بمبەڵام ئەوەی ناتوانم بەرگەی بگرمگەر ڕوو بدات ماڵ وێران ئەبم ئەمرمئەوەیە کە ئەم عەشقەم لێ بسێنیخۆشت نەوێم لە دڵت دەرم بێنی