
ئەم پاییزە لەگەڵ خەزانی گەڵادا تنۆک تنۆک لە چاومەوە ڕۆح ئەوەرێتۆ بڵێی کامە گەڵایان لە هەمووان مێهرەبانتر بێ وئەم عەشقە تەڕ و ناکامەم وەک کەشتییەک لە باوەش کا و بەرەو ئەودیو بوونی بەرێچەن ئاسوودەم بۆ چەندساتێ ساوای گیانم ئەخەوێنملە سێبەری هەورێکی چاو بە باراندا گەڵای زەرد ئەبێتە نوێنمتەمەن ئەڕوا و بێ وەفایی هەست و خەیاڵ ئەکا بە بەردلە ئاسۆیەکی بەهاری سەرسەوزدا ئەبێتە نەوای ڕۆحەکان پاییزی زەردلە باخێکی چۆڵ و ساردا ئەسرین و خەم بێزار بوون و جێیان هێشتم تەنیا و تاساودرەختێکی چڵ ڕووتاوە بوو بە خەمم و هەناسەی ساردی بولبولێک لە چاوانمدا بوو بە ئاوهەموو ئەو بەستە شادانەی کە هەمیشە لە سەر زارمەوە هەڵئەفڕینڕێیان چۆڵ کرد بۆ گۆرانییەکی غەمگینبێ ویستی خۆم وەک تافگەیەکی سەوداسەر وشە و پیتەکان بە لێوما ڕژانە خوار