تارا ڕەسوڵ

دە پێم بڵێ

بە دەنگی: تارا ڕەسوڵ
شێوەزار: سۆرانی
315
دە پێم بڵێ تۆ چۆن عاشقی کەسێ ئەبی کە نەیناسی
چۆن سەرنجت بە ڕوخساری نامۆییما هەڵەواسی
لە دوورەوە کوورەی هەستت شوعلەیێکی بە تین ئەدا
بە چاوی من عاشق مەبە کەم لە دەرگای ئەوین ئەدا

من هۆگری عەشقت نابم چونکە دڵم ماڵی ژانە
لە سەرمایەی خۆشەویستی تەنیا بەشم دابڕانە
دە تۆش بڕۆ بۆ لای یەکێ کە بیر لە خەم نەکاتەوە
دنیا بار کا باکی نەبێ ئاوڕ لە کەس نەداتەوە

من ناتوانم لەم شارەدا لوتکەی تەلار بەرمە ئاسمان
خۆشەویستی ئەمڕۆ بۆتە فڕین بەرەو چاوگەی سامان
منیش خوانی عەشقێکی تر بۆ هیچ کەسێک ناکەمەوە
ئیتر دڵی هیچ ڕێبوارێ بۆ ماڵ دڵ نابەمەوە