

ئەی قومری
بۆ ئەگری؟
سەرم سووڕماوە قومری
بۆ ئەگری؟
بێباک دێیت و هەڵەفڕی
بۆ ئەگری؟
دووری لە ئازاری دەس
بۆ ئەگری؟
دووری لە داو و قەفەس
بۆ ئەگری؟
لەگەڵ گوڵ هاوڕێ نەو کەس
فرمێسکی چاوی ئەسڕی
بۆ ئەگری؟
من کە دەم پڕ لە سکاڵام
بۆ ئەگری؟
لەم ژیانەی لە ناوام
بۆ ئەگری؟
بەڵام بڕوایی و هیوام
ڕێگەی بێزاری ئەبڕی
بۆ ئەگری؟
گریان چاری دەرد نییە
بۆ ئەگری؟
چەکی ڕێی نەبەرد نییە
بۆ ئەگری؟
دوور لە خەوش و گەرد نییە
ڕێی ورەبەردان بگری
بۆ ئەگری؟
ئەی قومری
بۆ ئەگری؟
سەرم سووڕماوە قومری
بۆ ئەگری؟
بێباک دێیت و هەڵەفڕی
بۆ ئەگری؟