
لە ئاسۆیەکی دوورە دەست ئاوابوو زەردەی پایزیدەتگوت بووکێکی بێ نازە پەردە جێ دێڵێ بە زیزیپەڵە هەورێکی چڵکنە گرتی سووچێکی ئاسمانگەڵای زەردی دارێک وەری زریان بردی بەرەو نەمانجووتێک کۆتری سەر بەکڵاوە هەڵکورماون لە سوانەیەکدیارە لەو دەوروبەرانە پێیان شک دێ هێلانەیەکپاساریی سەرداری کۆڵان فڕە و جیکەیان لێ بڕاقەل فڕی... فڕی... تا ون بوو هەر ڕووڕەشیی خۆی پێ بڕاشەپۆڵێک مۆسیقای بەسۆز هات و ڕابورد بە بن گوێمداشوێنێکی بۆ خۆی کردەوە لە ناخی دڵی توێ توێمدائاخر کۆڵی بۆ بردە ژوور باربەرێکی درێژی ڕووتدەرکی دووکانی گاڵە دا مام حاجیو بەرەوماڵ بزووتنازدارێکی چارشێو بەسەر بەتەنیشتمدا تێپەڕیبەغار هات و توند قیژاندی ڕووتەڵەیەک بە بەدفەڕیکەمێک ڕاوەستا جا ڕابورد ئەو لاوەی جادەی دەپێوادیاربوو خێسێکی دابوویە ئەو شۆخە لە بن چارشێواکیژێک خۆی لە ژوور کوتاوە دەرکەی حەوشەکەی پێوەدائیتر شوێنەواری جوانی بەدی ناکەم لەم نێوەداتا تاریکان پەیدا دەبێ چۆڵ و چۆڵتر دەبێ جادەنە دێتە دەر کیژی لەبار نە ڕادەبرێ لاوی سادەهەوا بوولێڵە، ئاو لێڵە گوڵ سیس بووە، گەڵا زەردەتەنانەت ڕەنگی گۆڕاوە ئەم دیوار و دار و بەردەتەماشای هەر شتێ دەکەم ڕەنگی پایزی گرتووەجوانی خۆی لێ شاردوومەوە دزێوی ڕیزی گرتووەچاوم لە ئاسمان بڕی دڵم هێندەی دیکە گیراگەلێک بیرەوەریی کۆنم لەپڕ هاتنەوە بەبیرائارام ئارام بەلۆژە لۆژ ئەوا بەرەو ماڵ بوومەوەنە کەس لە پێشمدا دەڕوا نە کەس دیارە بەدوومەوەنا نا ناڕۆم، مەلەی دەکەم لەنێو دەریای مەندی خەیاڵداهێزاو و ڕووگرژ، تووڕە دڵ پڕ تاسە، مێشک بەتاڵئاخ، دیسان ڕووپەڕێک دڕا لە ڕۆژ ئەژمێری تەمەنمئاخ، دیسان شەو داهاتەوە من هەروا دوورە وەتەنمئاخ، دیسان چوومە ژێر باڵی ڕەشی شەوگاری تەنیاییئاخ، دەبێ دیسان بچێژم ژەهراوی تاڵی جوداییئاخ، دیسان دەبێ ڕابوێرم لە ژوورێکی سارد و سڕدادەگەڵ ئازار دەستەملان بم تا بەیان لە نوێنی شڕدادەڕۆم، دەترسم، دەلەرزم لە پەلاماری مۆتەی شەوداد لە دەس ئەم دڵەی بە خەم وای لە دەس ئەم چاوەی بێ خەودەڕۆم تا سەر پێکەوەنێم دەگەڵ زام و دەرد و ئێشمدەڕۆم تا شەوێکی پایز من شەونخوونی بکێشمدوور قاقایەکم گوێ لێ بوو دەتگوت گوللەم پێوە دەنێچۆن بە ئێوارەی پایزیش ئی وا هەیە پێ بکەنێخەیاڵم ببوو بە وشە نەمزانی کەس بەدوامەوەدەنگێکی لەرزۆک و نەرم بەسپایی جوابی دامەوە:بەڵێ هەن و یەکجار زۆرن بازرگانی فرمێسک و خوێنبەڵێ هەن و پێ دەکەنن بە سەر بە هەش، بە مل بە کوێنبەڵێ هەن و پێ دەکەنن بە من، بە تۆ، بە هەزارانبە داخی باوک کوژراوان بە هەنیسکی هەتیوبارانبە نەزانی، بە نەخۆشی بە تاریکان، بە شەوەزەنگبە زنجیر، بە تەناف، بە دار بە گرتووخانەی تەڕ و تەنگبە بۆکوڕووز بە چڕە دووکەڵ بە هاڵاو، بەگڕ، بەئاگربە تەم، بە مژ، بە هوڕە، بە دۆک بە تۆفانی وڵات داگربە بوومەلەرزە، ڕەشەبا بە سووتمان و زیان و زەڕبە هەرچی خراپ و شوومە بەگشت دەسکری خوای شەڕبە ناڵە، بە کوڵ، بە گریان بە سینگ کوتان، بەڕوو ڕنینبە بەرگی ڕەش، بە چاوی سوور بە گۆڕخانە، بەکۆڕی شینبە کەلاوە، بە کوندەبوو بە دیواری هەرەس هێناوبە داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ بە ئانیشکی پینەکراوبە نووکە نووکی بێوەژن بە هانە هانی ماندووانبە زیڕەزیڕی منداڵان بە نووزەی نیوە زیندووانبە نەڕە نەڕی جەللادان بە قرمە قرمی شەست تیرانبە ویڕە ویڕی قەمچییان بە ئەشکەنجەی ڕووناکبیرانبە چڵکی یەخەی کرێکار بە کەفی سەر شانی جووتێربە پەچە و ڕووبەند، بە خەنجەر بە یەک نەبوونی مێ و نێربە قەڵەمی بەزیوی کول بە زمانی لەبندا بڕاوبە دەرکی داخراوی فێرگە بە کتێب و دەفتەری دڕاولە قامووسی ئەوانەدا بەزەیی مانای نەماوەبێزیان لە بزە هەڵدەستێ وازیان لە خوێن و زووخاوەهەر دڵۆپی خوێنی لاوێ بۆ وان یاقووتێکی سوورەهەر تکەی فرمێسکی کیژێ بۆ وان مرواریی بەرموورەهەناسەی ساردی ئاواران کۆشکی ئەوان گەرم دەکالەشی ڕەق و زگی برسی جێ پاروویان نەرم دەکاسەرمایەی وان لەگەڕدا بێ، با زۆر دەرک بەقوڕ گیرێدۆلار لە برەو نەکەوێ با کۆڵەوار بێ داپیرێدەبا خوین بێ و سەران بەرێ چەرخی کارگەیان بگەڕێپێ دەکەنن، پێ دەکەنن بە بڵێسەی ئاگری شەڕێگوتم: کەوابوو، ئاشنا بەشی ئێمە لەنێو چوونەگوتی نا، نا، دوور بنواڕە...دوور بنواڕە... ئاسۆ ڕوونە...وەرگیرانی دەق:www.allekok.ir