بەکر لەگزی

کێ بوو کێ بوو

بە دەنگی: بەکر لەگزی
شێوەزار: سۆرانی
149
کێ بوو کێ بوو لەبەر شۆستەی
کانی عیشقا منی تەڕ کرد
بە زایەڵەی باسی ئەمڕۆ
پاشەڕۆژمان گوێمی کەڕ کرد
ئەتۆ نەبووی پێت دەوتم
بۆ تینوێتیت جامێ ئاوم
بۆ برسێتیت لەتێ نانم
با تاریکیت مۆمە چاوم
ئەگەر ئاوای کوانێ سووتان کوا ڕەشماڵی سۆند و گریان
بۆ پێم ناڵێی مردن کۆستە یا مردنی لێک دابڕان

کێ بوو کێ بوو پێمی دەوت گوڵشەنی دڵ لەبەر پێتە
نەوەک باغی پێڵۆکانم تکەی لێوم شوێن و جێتە
ئەتۆ نەبووی پێت دەوتم ڕەش بێ
بۆ ئەو ڕێیە، بۆ ئەو ماچە شووشەی چاوم هەزار بەش بێ
ئەگەر ئاوای کوانێ سووتان کوا ڕەشماڵی سۆند و گریان
بۆ پێم ناڵێی مردن کۆستە یا مردنی لێک دابڕان

کێ بوو کێ بوو بە چڵۆسکێ خۆڵەمێش شەرمی پژاند
بە نیگایێ لە دەروونمان زرێبارێ غەمی ڕژاند
ئەتۆ نەبووی پێت دەوتم با سەرنجت پڕ تاسەت بێت
ڕۆژێک دابێت ئەو چاوانە پڕ شەونمی هەناسەت بێت
ئەگەر ئاوای کوانێ سووتان کوا ڕەشماڵی سۆند و گریان
بۆ پێم ناڵێی مردن کۆستە یا مردنی لێک دابڕان
هۆنراوە: ئیسماعیل خوڕماڵی؟