
ئەرێ گیانە کەشتی ئاواتم سەرەوبن بووە
جەرگم بە تیری ئاخ کچێ کون بووە
هەرکە یارەکەی چەشنی خەنجەر بێ
وێنەی من ڕێگای راستیی ون بووە
ئەرێ گیانە ئەمە چەن ساڵە کاک بەرزان
گیانە ئەمە چەن ساڵە وا سەرگەردانم
داد و ناڵەمە، گەرمە گریانم
بۆ هەموو دەردێ دەرمان دروس بوو
تەنیا من نەبێ نییە دەرمانم
گیانە لە عەشقی کچێک جەرگم بڕاوە
چاوم فرمێسکی خوێنی داداوە
دڵی دڵداران وێنەی داری تەڕ
سەرێک ئەسووتێ و سەرێک خوێناوە
چی بکەم جەرگم سووتاوە گیانە چونکە یار لێم تۆراوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە براکەم خواردن و خەوم خوێناوە
ماڵمان ئەوبەر ئەوبەرە گیانە کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم پێم ئەڵێ بڕۆ گیانە بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
بە دەم پێم ئەڵێ بڕۆ براکەم بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
چی بکەم جەرگم سووتاوە گیانە چونکی یار لێم تۆراوە
چی بکەم جەرگم سووتاوە ئامان چونکە یار لێم تۆراوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە بلە گیان خواردن و خەوم خوێناوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە وەڵڵا خواردن و خەوم خوێناوە
سەیران مانگی نیسانە گیانە چونکە وەعدەی گوڵانە
سەیران مانگی نیسانە براکەم چونکە وەعدەی گوڵانە
نازی گوڵ و گوڵخونچە ماهر چریکەی بولبولانە
نازی گوڵ و گوڵخونچە براکەم چریکەی بولبولانە
چی بکەم جەرگم سووتاوە ئامان چونکی یار لێم تۆراوە
چی بکەم جەرگم سووتاوە ئەی هاوار هاوار
کەشتی ئاواتم سەرەوبن بووە یار
یار ئەی یار یار... ئەی یار
کەشتی ئاواتم سەرەوبن بووە یار
کەشتی ئاواتم سەرەوبن بووە
جەرگم بە تیری کچێ کون بووە
هەرکە یارەکەی چەشنی خەنجەر بێ
وێنەی من ڕێگای راستیی ون بووە
سێو پێگەیشت نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی براکەم کاتی گیانکێشان وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی ئامان کاتی گیانکێشان وەرە
چی بکەم جەرگم سووتاوە ئامان چونکە یار لێم تۆراوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە براکەم خواردن و خەوم خوێناوە