
ماڵیان لەسەر شەقامە لێوی شەکەری خامە
عەمر و عەزیزم جوانە ڕۆحی تازەکەم ئامە
ئاوری لە من بەرداوە ئەمن داش و ئەو دامە
پێم گوت ئاوێزانت بم یارە تازەکەت کامە
ئاخ جەلسە
جەلسە کاری سلەیمانی تەڕ نابێ بە بارانی
عاشقتم خۆت دەیزانی
نە سەرخۆش و نە مەستم مبتەلای چاوی مەستم
شەوێ نانووم تا بەیانی سبەینێ درەنگ هەڵدەستم
دەستم گێڕا بەرۆکی جووت مەمکی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە لەپڕ سەرپەنجەی گەستم
ئاخ جەلسە
جەلسە کاری تارانێ تەڕ نابێ بە بارانێ
عاشقی تۆم خودا دەیزانێ
چۆن لەسەرم واجبە وەک ڕۆژووی ڕەمەزانێ
ئاخ جەلسە
قەیتانی دوو لێوانی نەماوم لە سوێیانی
سێوی باغی شێخانی بە ملوێنێ هەرزانی
جا ئەو دەردەی من دەکوژێ ژنی گولەی مێردانی
ئاخ جەلسە
جەلسە کاری تارانێ تەڕ نابێ بە بارانێ
باریکەی نەشمیلانێ کورتێ خاڵ دانەدانێ
پێت لەسەر چاوم دانێ
چۆن لەسەرم واجبە وەک ڕۆژووی ڕەمەزانێ
ورچێ تراشی دەکرد بە مەقەست و بە مەقاش
دار و بەردی هێنا خوار لەگەڵ تۆپێ بە کڵاش
عەمر و چاوەکەم بیللا لەگەڵ تۆ بووم بە وێڵداش
سەلام عەلەیکم نەمری کاکە حەسەن کاکە داڵاش
ئۆف جەلسە
جەلسە کاری تارانێ تەڕ نابێ بە بارانێ
عاشقی تۆم خودا دەیزانێ
بەندان دەڵێم لەخۆوە براکەم لە سایی تۆوە
یارم قەولی دا نەهات بەبیللا سوێم لەبۆ بۆوە
ئاخ جەلسە
جەلسە کاری گوڵۆڵانی تەڕ نابێ بە بارانی
من هاتوومە سولەیمانی بۆچ بە دەردم نازانی
چۆن لەسەرم واجبە وەک ڕۆژووی ڕەمەزانی
ئای جەلسە
قەیتانی دوو لێوانی نەماوم لە سوێیانی
عالەمی بە شایەتن ژنی گولەی مێردانی
چاوی وەستاکەی کوێر بێ سۆلان دەگوشێ پانیانی
عاشقی قەد و باڵای بووم بۆ بە دەردم نازانی
ئاخ جەلسە
جەلسە کاری تارانی تەڕ نابێ بە بارانی
عاشقی بووم خوا ئەیزانی
چۆن لەسەرم واجبە وەک ڕۆژووی ڕەمەزانی
ئاوری لە من بەرداوە سەرتۆپی کوردستانی