
چاوەکەم مەغرووری هەروا؟ یان خەتای نازدارییە؟!نازە وا ئاڵۆزە چاوت؟ یا لەسەر خوونخوارییە؟!خەم لە من دێوانەتر بوو، شۆڕشی دڵمی کە دیدەردی دڵ دەردێ گرانە و عیلەتێکی سارییە...ئاوڕی شان و بەرۆکی خۆم ئەدەم شەیدا ئەبم!چوون بە ئەشکی خوێنی جەرگم قرمز و گوڵنارییە...ناتوانێ پێ بە ئەشکی خۆی بنێ تێپەڕ بکامەشرەبی عاشق لەسەر ڕەسم و مەقامی هارییە!من بە شوێن دڵما گەڕام، شوێنی بە خوێن دۆزیمەوە!چۆن لە ڕاوچی گوم ئەبێ، سەیدێ کە خوێنی جارییە؟!قانعی بۆیە لە هیجرا خەو لە چاوی ناکەوێ؟قاعیدەی هەس هەس وەهایە کەوتە شەو بێدارییە...