ئەسەد نەسری

گەردوون سازەکەی

بە دەنگی: ئەسەد نەسری
شێوەزار: سۆرانی
296
بەینێکە گەردوون گۆڕاوە یەکسەر
هیچ و پووچ و دێز وا ئەخاتە سەر
گەردوون تۆ بی و خوا ڕاوەستە جارێ
لەم چەرخە کۆنە من بخە خوارێ

زام کە کۆنە بوو بۆت نابێ دەرمان
شەغرەی لار و شل کاکە ناگاتە خەرمان
پێڵاو کە تەنگ بوو ناچێ بە پێدا
شێت و ژیر ناچێ قەت بە یەک ڕێدا

هەزار دۆست بێ کەمە هەمدیسان
شەرتە دۆس خۆت بێ کاکە نە پارە و گیفان
بەڵام داخ ئەکەم ئا لەم زەمانە لە سەدا نەوەی ڕەفیق گیفانە

وتی بەهار هات ئەبمە میوانت
وتی بەهار هات دێم بۆ سەردانت
شەوێک بە تایبەت ئەبمە میوانت
بەهار بەسەر چوو گەیشتینە پاییز
بەڵام قەوڵەکەت درۆ بوو ئازیز

یاری گەردنبەرز نازاری چاوڕەش
لە باخی جوانیت مەمانکە بێبەش
تەمەن دوو ڕۆژە با تەنیا نەبین
بە خۆشەویستی لەگەڵ یەک بژین

لە دوور دیارە شۆڵەی چراکەت
تاسەتم کردووە دڵدار بە مەرگی براکەت
قەسەم بە خاڵی چاڵی چناکەت
دڵداری ناکەم لە دوای باڵاکەت