عەزیزخان سابوری

بێوەفا

بە دەنگی: عەزیزخان سابوری
شێوەزار: سۆرانی
59
بێقەرار ماوم و شەیدا هەموو کات ئاوارە
یاری چاوشینم چیت لێ ها وا لێم بێزارە
بێقەرار ماوم شەیدا هەموو کات ئاوارە
یاری چاوشینم بێگوناهـ وا لێم بێزارە
گوڵی باخی ژینم هەر ئەو بوو
شەمی قەلبی تارم هەر ئەو
بێوەفا تەرکی کردم
گوڵی ئاواتی بردم
مام بە تەنیا

بە تەمای عیشقی پاک و میهری ڕابردوو
ژیانی پڕ لە ئاوات عومری بابردوو
غونچەی ژیانم هەر ئەو بوو
چرای ئومیدم هەر ئەو بوو
بێوەفا تەرکی کردم
گوڵی ئاواتی بردم
مام بە تەنیا

وەرە لام چاوئەستێرە بۆچی وا لێم زیزی
قەسدی گیانیشم تۆ بکەی هەر بۆم عەزیزی
وەرە گیان و ڕۆحم ئی تۆیە
غونچەی ژیانم ئی تۆیە
بێوەفا تەرکی کردم
گوڵی ئاواتی بردم
مام بە تەنیا

وەرە لام چاوئەستێرە بۆچی وا لێم زیزی
قەسدی گیانیشم تۆ بکەی هەر بۆم عەزیزی
هەژارم بولبول عیلاجم کە هاودەردی خۆتم دەرمانم کە
بێوەفا تەرکی کردم
گوڵی ئاواتی بردم
مام بە تەنیا