
ئەمڕۆ لە تاو دەردی دووریت حاڵی دڵم پەرێشانە
خەریکی شین و زاریمە هەوری چاوم لە گریانە
فرمێسکم دانە دوڕێکە وەکوو گەوهەر دەیبارێنم
نیشانە لە دەڵم دەگرێ چ حاجەت تیرەبارانە
کوانی عیلاجی دەردی من کوانێ دەوایێک شیفایێک
بە بڵێسەی خەم و حەسرەت کوورەی دڵم لە جۆشانە
دڵێ وەکوو سفرەی حاتەم پڕ نەبێ لە عەشق و ئەوین
سەحرایێکی چۆڵ و هۆڵ و مەحفەلی خانە وێرانە
ناحەزان بە عیشق و ئەوین دایمە حەسادەت دەبەن
مەسکەنی حەسوودان دیارە جەهەنەم جێگای ئەوانە
من دەڵێم شێت و جنوونی خەڵاتی جوانی یەزدانە
کێ لە دنیای شێتی دەگا ڕێگای خۆشبەختیی ئینسانە
ئەمڕۆ لە تاو دەردی دووری حاڵی دڵم پەرێشانە
خەریکی شین و زاریمە هەوری چاوم لە گریانە