
ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر هاتە دەر هاتە دەر با بێتە دەر
قەدباریکەی ڕەش ئەسمەر
لەسەر باڵای کەژاڵێ دیسان دەبم دەربەدەر
عاشقان وا هەموو جووت بووین* ئەمن و تۆ ماین خاکبەسەر
ئیشەڵا بە موراد دەگەین پەنا بە سەیدی سەروەر
مەمکی چەپت بەهێیە ئەوی دیکەت وەک گەوهەر
لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە وەی قەدی دەڵێی شمشاڵە
من سەر کەمە سەر ڕانت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە؟ ڕامژێنە بڵێ منداڵە
لە هەموو دنیا بێبەریم دینم بۆ تۆ بەتاڵە
ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر هاتە دەر
زەمانە زەمانە زەمانە زەمانە
هەی بە ویژدان چاوی جوانە
ئەرێ ساکەکەی هەڵگرت قەرارە دەچێ بۆ بانە
ئاوری لە من برداوە ناسکۆڵە و میهرەبانە
گولەت لە کێوی ئاتێ ئەڵڵا لێیدا یەکانە
بەڵکم بەجێ بمێنێ ئەو دوو لێوە قەیتانە
مەمکی چەپ بەهێیە ئەوی دیکەت فینجانە
نەخۆش و دەردەدارم وەی دەردمەند و هیلاکم
پێ دانێ لەسەر پشتم *؟ چاک بم
یاخو قەول بدە بە خۆم یان *؟ بە کاکم
گیسکێ نەزری ئەڵڵا بێ تۆ بی بە بووکی داکم
ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر هاتە دەر
زەمانە زەمانە زەمانە زەمانە
هەی بە ویژدان چاوی جوانە
ئەرێ ساکەکەی هەڵگرت قەرارە دەچێ بۆ بانە
ئاوری لە من برداوە ناسکۆڵە و میهرەبانە
گولەت لە کێوی ئاتێ ئەڵڵا لێیدا یەکانە
بەڵکم بەجێ بمێنێ ئەو دوو لێوە قەیتانە
مەمکی چەپ بەهێیە ئەوی دیکەت فینجانە