
شەوە چاوانم باوانم نانیشێتە خەو
دەروونم کەیلە و ئازیز گیان بۆ هەناسەی ئەو
شەوە چاوانم ئازیز گیان لێڵ و نیشتووە
شەوە چاوانم باوانم لێڵ و نیشتووە
داخۆ لە سینەی ئازیز گیان کێ هەڵنیشتووە
داخۆ لە سینەی باوانم کێ هەڵنیشتووە
شەوە چاوانم باوانم نانیشێتە خەو
دەروونم کەیلە و ئازیز گیان بۆ هەناسەی ئەو
هەندەم وەنەوز دا باوانم ئەی بە دەم داخەوە
نەچوومە باخچەی ئازیز گیان هەی گوڵەباخەوە
هەندەم وەنەوز دا ئازیز گیان کەوتم بە لایە
هەر نەهاتە گوێم ئازیزم دەنگی لەیلایە
شەوە چاوانم باوانم نانیشێتە خەو
دەروونم کەیلە و ئازیز گیان بۆ هەناسەی ئەو
هەندەم وەنەوز دا باوانم هەی خەوم لێ زڕا
شەو درەنگ داهات ئازیزم ئومێدم بڕا
هەندەم وەنەوز دا باوانم هەی بە باوێشکەوە
چەند لێوم پێ ڕشت ئازیز گیان بە تامێسکەوە
شەوە چاوانم باوانم نانیشێتە خەو
دەروونم کەیلە و ئازیز گیان بۆ هەناسەی ئەو