
ئەرێ هەڵاڵان سوێسنان دەراویان داتەنی
وێنەی خاسەسییان لە گۆلاندا فڕی
مەمکۆڵەی یاری جوانم کراسیان دادڕی
دەنگیان نایە و دەنگیان نایە
ئایشیلێم نازیلێ و دێت خڕێدایە
یارەکەم تۆراوە و چی بکەم خودایە
ئەرێ بە خرینگە خرینگی وەی جەواهێران
بە خرینگە خرینگی وەی جەواهێران
یان بە دۆستم بی یان بە دەزگیران
سینگت کیسرای باغچەی عێران
سینگەکەت تاقی باغچەی عێران
ئەرێ دەنگیان نایە و دەنگیان نایە
ئایشیلێم نازیلێ و دێت خڕێدایە
یارەکەم لێم زیزە و هاوار خودایە
ئەرێ هەڵاڵان سوێسنان دەراویان داتەنی
وێنەی خاسەسییان لە گۆلاندا فڕی
مەمکۆڵەی یاری جوان کراسیان دادڕی
مەمکی ئایشیلێم کراسیان دادڕێ
دەنگیان نایە و دەنگیان نایە
ئایشیلێ و نازیلێ و دێت خڕێدایە
نازیلێم لێم تۆرا هاوار خودایە
ئەرێ بەختێک لە ئەزەڵ سیاچارە بێ
بەختێ لە عەزەڵ سیاچارە بێ
دەستی لێ مەدەن با ئاوارە بێ
دەنگیان نایە و دەنگیان نایە
ئایشیلێم نازیلێ و دێت خڕێدایە
ئایشیلێم لێ زیزە هاوار خودایە
ئەرێ شەرتە کۆستی دڵ وە بان کاڵە کەم
هەر دەرکێ بچم ئاه و ناڵە کەم
لە شوێن غەدری تۆ من سکاڵا کەم
دەنگیان نایە و دەنگییانە نایە
ئایشیلێ و نازیلێ و دێت خڕێدایە
یارەکەم لێ زیزە و هاوار خودایە