ئەی مەلی وردیلەی دەنگخۆش
بۆم بڵێ ئاوازێک بە جۆش
ئاوازێک بێ هین خوێنڕشتن
نەغمەی ئازادی و سەرکەوتن
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نە وەکوو بۆ مردن بژیم
بەستەی گەرم وەکوو هەتاو
هی هەڵپەڕکێ کۆڕی خوێناو
بەستەی گیان و دڵ هی دەروون
شیعری ئەوانەی سەرکەوتوون
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نە وەکوو بۆ مردن بژیم
وەک چنگی کارد خوێناوی بێ
وەک خوێنی دڵ جۆشی تیا بێ
باسی ڕۆژانی جاران بێ
هی تاریکایی زیندان بێ
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نە وەکوو بۆ مردن بژیم
دایە گیان مەگری وەک جاران
ئیتر نامبەنەوە زیندان
دڵنیا بە دوژمنەکەم
من زنجیری لە پێ ئەکەم
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نە وەکوو بۆ مردن بژیم