سالار مەحمود

هەردوو چاوم

بە دەنگی: سالار مەحمود
شێوەزار: سۆرانی
37
هەردوو چاوم فرمێسکڕژێنە ئەمشەو
سۆز و ناڵەم جگەرسووتێنە ئەمشەو
تەمی زوڵفت لەسەر ڕووت لادە بۆیە
مانگی چاردە بێ سەر و شوێنە ئەمشەو

بە شانەی کردووە پەرچەم سەیر کەن
سلەیمانی گوڵاوپرژێنە ئەمشەو
لە مەستی چاوی مەستی تۆ ئەزیزم
دڵەی مەستم بێ سەر و شوێنە ئەمشەو

دەروونم بۆچەکی سووتاوی لێ دێت
گڕی ئاهم چیاتاوێنە ئەمشەو
لە قینی ناحەزان توخوا گوڵی من
لە زامانم چاوێ بخشێنە ئەمشەو