
دەچمە کێوی سوڵتانی شەموویەک نایێمەوە
بەختی خۆم و لێوئاڵم من تاقی دەکەمەوە
هەر وایە هەر وایە هەر وایە
پەنجەرەی ڕوو لە بایە
یارم دەچێ بۆ سەفەر بیپارێزە خودایە
هەر وایە هەر وایە پەنجەرەی ڕوو لە بایە
یارم دەچێ بۆ سەفەر ئاگات لێ بێ خودایە
دەچمە وڵاتی گەرمێنێ لێم زیزە و نامدوێنێ
شێخی گەرمیان* و کوێستان خوایە لە منت نەسێنێ
هەر وایە هەر وایە هەر وایە
پەنجەرەی ڕوو لە بایە
یارم دەچێ بۆ سەفەر بیپارێزە خودایە
هەر وایە هەر وایە پەنجەرەی ڕوو لە بایە
یارم دەچێ بۆ سەفەر ئاگات لێ بێ خودایە
کەوی بێ دان و ئاوم پەروانەی باڵسووتاوم
بڕوانە ڕەنگی زەردم دیارە لە دۆس بڕاوم
هەر وایە هەر وایە هەر وایە
پەنجەرەی ڕوو لە بایە
یارم دەچێ بۆ سەفەر بیپارێزە خودایە
هەر وایە هەر وایە پەنجەرەی ڕوو لە بایە
یارم دەچێ بۆ سەفەر ئاگات لێ بێ خودایە
بێ دانیشین دوو بە دوو باڵابەرزەی خاڵ لە ڕوو
دووری تۆ بۆ من بەسە ئاگر لە گیانم بەر بوو
هەر وایە هەر وایە هەر وایە
پەنجەرەی ڕوو لە بایە
یارم دەچێ بۆ سەفەر بیپارێزە خودایە
هەر وایە هەر وایە پەنجەرەی ڕوو لە بایە
یارم دەچێ بۆ سەفەر ئاگات لێ بێ خودایە
هەی داد ئەی داد کەسەکەم
ئارامی گیان خۆشەویستەکەم
زمانم شەق ئەبا یەکدەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت
بە کوێری دائەنیشتم گەر لەبەر چاوم نەبێ چاوت
لەبەر تەشریفی ڕێگەی تۆ نەبێ بۆچیمە نووری چاو
کەسەکەم
سەرم لازم نییە لازم نەکا بینەمە پێناوت