حەسەن زیرەک

ئای لاچن

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
476
دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خۆڵم وەسەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم تۆ بمشێلە ناسکە دولبەر
دەسەر باڵای تۆیە گیانم ئەمجاریش بووم دەربەدەر
ئای لاچن زوو لاچن یارەکەم دێ من بیبینم
من نەخۆش و بریندارم با ساڕێژ بکا برینم

دەسماڵ حەریری سادە دینت بردووم بەبادا
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم وەرە بمشێلە نەجیبزادە
نە عەیبە نە ئیرادە من بە بینینت دڵم شادە
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم وا دێ دەمبینێ
هەی جەرگەکەم پاک زامارە با ساڕێژ بکا برینم

دەسماڵ حەریری سوورە برام قەدی دەڵێی بلوورە
قسە دەکا بە زاری هەر دەڵێی ساز و سەمتوورە
عاشقی قەد و باڵای بووم بەلەکی دەڵێی توورە
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ با بیبینم
جەرگی من هەمووی لەت لەتە ئەو ساڕێژ دەکا برینم

دەسماڵ حەریری شینە خۆی شیرنە دەڵێی هەنگوینە
برام بیللاهی وایە وەرە تۆ لە چاوی من بیبینە
ئاوری لە من بەرداوە یار سینگی بەفری هەوشینە
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ با بیبینم
جەرگ و دڵم بریندارە ئەو ساڕێژ دەکا برینم

دەسماڵ حەریری ئاسکە ڕاپەڕی دەڵێی ئاسکە
دەسماڵ حەریری کەسکە ڕاپەڕی دەڵێی ئاسکە
داوای دوو ماچم لێ کرد هەتیو هەڵات ئەم باسک ئەو باسکە
داوای دوو ماچم لێ کرد هەر وەکوو کۆتر دەهاسکا
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێت و ڕادەبرێ
هەر کەس بێت و بیبینێ بێ شک خودا دەیگرێ