عەدنان کەریم

چەن جارم وت (ئۆرکێسترای کوردسات)

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
64
تکام کرد: قەتڵی من ناحەق بەس بکە جانا* وتی: فەڕزە
وتم: بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟ وتی: خوومە
وتم: زارم لە خەم، ڕوانیی، وتی: قانوون مەشێوێنە
وەفا بۆ دولبەران هەی بێخەبەر یەکبارە مەعدوومە
وتم: ڕەحمێ دڵم بەس کارییە توند بوو*
بە من چی؟*
وتم: ڕەحمێ دڵم بەس کارییە توند بوو
وتی: بە من چی؟ تیرەبارانی نیگاهی چاوی جادوومە

چەن جارم بە دڵی بێعار بێ تۆبە کە و مەگرە دڵدار
ئاخری وەهات ئەکا ناچار ئا لەم ژینەت ئەکا بێزار
مەگری بە زار بۆ دووریی یار
مەدوێنە یار چەن جارم وت

چەن جارم وت قەستەم ئەخۆم
ژەهریش بە دەست تۆ بێ ئەیخۆم
چەن خۆشەویستی تۆ لە لام
ئەی نازەنین شیرین کەلام
بە قسەی خۆش بمهێنە جۆش
بمکە سەرخۆش چەن جارم وت
هۆنراوەی مەقام: سالم
*: لە هۆنراوەی شاعیردا " نییە واجیب" و " وتم: زەخمی دڵم کاریگەرە توند بوو، وتی: لاچۆ بە من چی؟ تیرەبارانی نیگاهی چاوی جادوومە" هاتووە.