محەمەد ماملێ

ئامین و ئامین

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
4
ئەرێ وەی ڕۆژێک لە ڕۆژان هەی سەر لە سبیانێ
یار کراسی نێ جا بچتە دیلانێ
یار کراسی نێ هەی بچتە دیلانێ
ئامین و ئامین وەی ئامینێ سەیدی
هەستە با بڕۆین هەی ڕۆژ گەییە زەردی
هەستە با بڕۆین جا ڕۆژ گەییە زەردی

ئەرێ وەی دە بڵێن داودە جوو هەی دانێ دووکانێ
دە بڵێن داودە جوو جا دانێ دووکانێ
پارچەی هەڵدەگرم هەی بۆ نەشمیلانێ
پارچەی هەڵدەگرم جا بۆ نەشمیلانێ
ئامین و ئامین ئامینێ چاوجوان
هەستە با بڕۆین وەی شەو بووە بە بەیان
هەستە با بڕۆین جا شەو بووە بە بەیان

ئەرێ وەی مزگێن مزگێنیێ کراس هاتەوە
پێی بڵێن بە یارێ جا بێ بیباتەوە
پێی بڵێن بە یارێ هەی بێ بیباتەوە
ئامین و ئامین گیانە ئامینێ سەیدی
هەستە با بڕۆین وەی ڕۆژ گەییە زەردی
هەستە با بڕۆین جا ڕۆژ گەییە زەردی

ئەرێ وەی یەک لە هەیوانێ
یەک لە هەیوانێ
ئاوێنەی پێ نێ هەی زولفان دانێڵێ
ئامین و ئامینێ ئامینێ چاوجوان
هەستە با بڕۆین وەی شەو بووە بە بەیان

ئەرێ وەی چرا خامۆش بوو گیان دڵ خامۆش نابێ
چرا خامۆش بوو وەی دڵ خامۆش نابێ
عیشقی کەژاڵێ قەت فەرامۆش نابێ
ئامین و ئامین وەی وەی ئامینە جوانێ
هەستە با بڕۆین وەی بەری بەیانێ

وەرە هەیوانێ تاوێک بڕوانە
وەرە هەیوانێ گیانە تاوێک بڕوانە
دۆ قۆڵی گۆشتن هەی بۆ بازنە جوانە
دوو قۆڵی گۆشتن وەی بۆ بازنە جوانە
ئامین و ئامینێ ئامینە جوانێ
ئامین و ئامین ئامین چاوجوان
هەستە با بڕۆین وەی شەو بووە بە بەیان
هەستە با بڕۆین جا شەو بووە بە بەیان

هەی داد و بێداد گیانە لەو دڵەی ناشادم
هەی داد و بێداد هەی لەو دڵەی ناشادم
کۆچی کۆنەیار وەی کەوتووە بە یادم
کۆچی کۆنەیار جا کەوتووەتە یادم
ئامین و ئامینێ ئامینێ بۆخۆم
دنیا دەیزانێ گیانە دەربەدەری تۆم
دنیا دەیزانێ وەی دەربەدەری تۆم

ئەرێ وەی سەرم سەرگەردان گیانە پام لە کۆتێدا
هەر مانگێک دادێ وەی غەمم زیاد دەکا
ئامین و ئامین گیانە ئامین چاوجوان
هەستە با بڕۆین وەی شەو بووە بە بەیان
هەستە با بڕۆین جا شەو بووە بە بەیان