دیل و ئەسیری دوو چاوی کاڵم
باوەڕم پێ بکە جوانێ من بۆ تۆ دەناڵم
حەقم بە دەستە هاوار تا ڕۆژ بناڵم
ئەرێ هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕوحمی خێرت بێ جوانێ بۆچ وا بێمەیلی
من بووم بە مەجنوون هاوار تۆش بووی بە لەیلی
ئەسیر و دیلی دوو زوڵفی خاوم
باوەڕم پێ بکە جوانێ من بۆ تۆ نەماوم
ئەرێ هۆ لەیلی من بە لەیلت بم
وا پیرت کردم تا کەی من بە مەیلت بم
وا پیرت کردم *؟ من بە مەیلت بم
دیل و باڵبەستە و زنجیری تۆمە
شەو و ڕۆژ فکری هاوار جووتێ لیمۆمە
ئەرێ هۆ لەیلی لەیلی بان یاڵێ
باوەشێنم کەی دەی گەرمە پەلکەی دەسماڵێ
خەتای من نییە هاوار دڵ بۆت دەناڵێ
ئەسیر و دیلی دوو چاوی جوانم
ئیجازەم بدەی هاوار ئەمشەو میوانم
ئیجازەم بدەی جوانێ ئەمشەو میوانم
ئەرێ هۆ لەیلی لەیلی بان یاڵێ
باوەشێنم کەی دەی گەرمە پەلکەی دەسماڵێ
خەتای من نییە جوانێ دڵ بۆت دەناڵێ