محەمەد ماملێ ئەحمەد شەماڵ

کۆڵوانەسوور تۆبە بێ چارۆکەسوور تۆبە بێ (دەڕژێ بابم دەڕژێ)

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و ئەحمەد شەماڵ
شێوەزار: سۆرانی
40
خاڵی کوڵمت بە نەخشە مردم بۆ ئەو چاوە ڕەشە
لە تارانێ وەکیل بم من لێوئاڵم پێ خۆشە
ماڵە بابم قرمزپۆش لەسەر چی دڵەکەت ئێشا
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێ خۆی و خاو و خێزانی

ماڵێ بابم حەلیمێ ناسکۆڵەی نازەنینێ
دەردێکی وای داومەتێ کافر حاڵم نەبینێ
کۆڵوانەسوور تۆبە بێ چارۆکەسوور تۆبە بێ
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ ئەی نووری عەینم کیژێ
عەهدم کردووە بتهێنم سەد منداڵ مەمکت بمژێ

ئەی وەی لەسەر باڵای لەیلایە بوومە پەندی دنیایە
لەبەر گریان و زاری شەو و ڕۆژم خەو نایە
زولفت ڕەشەڕیحانە و سینگت کارگی کەمایە
خۆ منیش وەکوو مەجنوونی نەماوم بۆ لەیلایە
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێ خۆی و خاو و خێزانی

ئەی وەی شێت نەبووم شێتت کردووم پیر نەبووم پیرت کردووم
دەوای چی دەرمانی چی تازە لەوەیڕا بردووم
بە قەد عەرز و ئاسمانان ئەو گوڵە دوعای لێ کردووم
عەقڵ و هۆشم نەماوە پاکی بە تاڵان بردم
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێ خۆی لەگەڵ خاو و خێزانی
بابی گولەی بە قوربان بێ خۆی و خاو و خێزانی

ئەی وەی خۆ من حەزرەتی خزر نیم عومرێکی توولانیم بێ
لێقەوماو و فەقیرم هیچکەس بە دۆستم نابێ
هات ڕابرد بەژنێ باریک ڕەبی بە چاوە نەبێ
شەش دانگی موڵکی موکریان قربانی چاوێکی بێ
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێ خۆی و خاو و خێزانی

ئەی وەی زۆر عەیبە و زۆر ئیرادە دینت بردووم بە بادە
گوڵەکەم فەرمووی دە بڕۆ تۆ گەدا من شا لێم لادە
خۆ من بۆخۆم ڕازیمە بابم من بە تۆ نادا
تاکوو لە دنیا ماوی وەک من شێت و شەیدا بە
ئەی دەڕژێ بابم دەڕژێ دەردم وا لە گوێی بانی
بابی گولەی بە قوربان بێ خۆی و خاو و خێزانی
ئەی وەی کۆڵوانەسوور تۆبە بێ چارۆکەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لەسەر باڵای بەرزی تۆ ئێعدامم بۆ سادر بێ