ئەحمەد شەماڵ

هاتە خوار با بێتە خوار

بە دەنگی: ئەحمەد شەماڵ
شێوەزار: سۆرانی
44
... سجنی تاران
ئێستە یارم بەندییە نە بای دیوە نە باران
با بێتە خوار و بێتە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ

دەردت لە ماڵم سێوێ بای لە بسکان ئەبزێوێ
هەر ئاخ ئەنۆشم کەسم ئای لە پای کۆساران
ئەگەر نەمدەیتێ ماچێ دەس دەکەم بە جنێوێ
با بێنە خوار بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ

ئەرێ چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ لەگەڵ مانگێ دەگەڕێ
با برینانم دەرمان کە بە دەستی لەیل و مەڕێ*
ڕۆحم تەیرێکی تیژباڵ ڕەبی لە دەورت گەڕێ
با بێنە خوار بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ

بەیانی زوو هەڵدەستم حازر دەبم چێشتانێ
دەدەم لە تەل بۆ تەورێز دەگرم تەختی تارانێ
کاری ئەمن و تۆ حەو دەوڵەت پێ بزانێ
با بێنە خوار و بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر پەرچەمەلارێ

ئەرێ تەیر و تور و شەهێنێ باز لە ئاسمان دەخوێنێ
کاک تەها دانیشتووە سەر بە سەر دنیا دێنێ
با بێنە خوار و بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ

دەردت لە ماڵم نازدار سینگت کوێستانی سەرکار
وەک مەلای دوانزە عیلم بە ئەلفاندا دێمە خوار
ئاگری لە من بەردابوو لەنجە و لارەی
بێنە خوار بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر پەرچەمەلارێ

ئەرێ هەزار جار بۆخۆم دەمگوت خۆزگە بە ئاوی کانی
هەزار جار بۆخۆم دەمگوت خۆزگە بە ئاوی کانی
فرمێسک جا بەند ناکا لەبەر سۆزەی گریانی
با بێنە خوار و بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ

قیامەت لە ژێر باری غەمی من چەمی
مردن چاترە لە پارە کەمی
من دەسبەتاڵم وێڵم لە شاران
هەر ئاخرڕەشم کەسم لە پایان

با بێنە خوار و بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ

ئەرێ چاوت وەک چاوی قرژاڵ برۆت پەڕی ڕەشەداڵ
چاوت وەک چاوی قرژاڵ برۆت پەڕی ڕەشەداڵ
با لەسەر تۆ سجن بم لە بری ساڵێ هەزار ساڵ
با بێنە خوار و بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ

قۆڵبەندی قۆڵی زیوە چارۆکەی هەولێرییە
دە کچێ وەرە بەرم دە من مەڕم لەبەر بێرییە
دە کچێ وەرە بەرم دە مەڕم لەبەر بێرییە
با بێنە خوار و بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیام لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەلارێ
*: وێدەچێت لێرەدا "نیلووپەڕ" کە نێوی گوڵێکە و نێوێکی کچانەیە دروست بێت.