حەسەن زیرەک

یاڵا شۆفر ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
60
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم
زوو بگە یاری توخوا وەفادارم
لە دووریی وی بێقەرارم
بیللا لە گیانم بێزارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بە بارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم
شۆفێر ماشینت لاندرەوێرە لاندرەوێرە
شۆفێر ماشینت لاندرەوێرە
توند لێبخوڕە مەترسە بوێرە
گەر بگەیە یارم خێرا/خێرە
بیللا بێ وی زەینم کوێرە
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم زوو بگە یارم
زوو بگە یاری توخوا وەفادارم
لە دووریی وی بێقەرارم
بیللا لە گیانم بێزارم
تێکۆشە رێک بخە کارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

شۆفێر ماشینت ئۆترپۆستە
پووڵم داوە لێبخوڕە دەربەستە
بگەرە ئەو چاو مەستە
چاوباز و ئەبرۆ پەیوەستە
بمکوژێ حەقی بەدەستە
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم زوو بگە یارم
زوو بگە یاری توخوا وەفادارم
لە دووریی وی بێقەرارم
بیللا لە گیانم بێزارم
تێکۆشە ڕێک بخە کارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

شۆفێر ماشینت شەوەرلێتە
گازی دەیە دەفڕێ دەڵێی جێتە
یارم وێنەی ماینی کوێتە
توند توند بڕۆ کارم پێتە
قەت قەت مەڵێ عاشق شێتە
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم

لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێک دەرم بێنێت لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
لە بێکەسی و لە بەدبەختی بوومەتە پیری مەیخانە
چون نییە جوانێک نییە شۆخێ سەری گێژم بنێمە سەر دڵی گەرمی
کە هیلاکی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی نەرمی

شۆفێر ماشینت تاکسی شارە
توند لێبخوڕە توخوا لای ئێوارە
بگەرە ئەو مەزەدارە
دڵ بۆ وی بێقەرارە
جووت مەمکی وێنەی هەنارە
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم

یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگە یارم
یاڵڵا شۆفێر توخوا زوو بگە یارم
زوو بگە یاری مەرد بە وەفادارم
لە دووریی وی بێقەرارم
بیللا لە گیانم بێزارم
بۆی ڕەنگزەرد و لێو بە بارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دە بگە یارم