ئەی وەی چارۆکەسوور تۆبە بێ و بێ کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور گیان تۆبە
من ئەو یارەم خۆش دەوێ بۆم بێتە تاوڵ و هۆبە
کۆڵوانەسوور تۆبە بێ و چارۆکەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لەسەر بەژنێ باریکێ ئێعدامم بۆ سادر بی
نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لەبۆ مەمکی برد
تووشی بووم لە ڕێی کانی داوای دوو ماچم لێ کرد
کوڵمی سێوی لاسوورە تێیدایە خاڵی ورد ورد
ڕەبی ماڵم وێران بێ و من کفری وام بۆچی کرد
کۆڵوانەسوور تۆبە بێ و چارۆکەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لەسەر بەژنێ باریکێ ئێعدامم بۆ سادر بی
ئای لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
من سەر کەمە سەر ڕانت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە ڕامژێنە بڵێ منداڵە
عرووسم جووم ئەرمەنیم دینم بۆ تۆ بەتاڵە
کۆڵوانەسوور تۆبە بێ و چارۆکەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لەسەر بەژنێ باریکێ ئێعدامم بۆ سادر بی
قەت بە مەستم مەزانن بە ژینم دەیپەرستم
دەستم گێڕا بەرۆکی جووت مەمکی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە و لەپڕ سەرپەنجەی گەستم
خزمینە مەمکەن لۆمە عاشقی دوو چاوی مەستم
کۆڵوانەسوور تۆبە بێ و چارۆکەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لەسەر بەژنێ باریکێ ئێعدامم بۆ سادر بی
ئەی وای وای بۆخۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە وڵامی دەمێ
ئەبرۆی ڕەشی هیلالی کەوتوونە ژێر پەرچەمێ
ئاوری لە من بەرداوە خستوومیە بەحری غەمێ
سووچی پەچەکەت لادە مانگ دەرکەوێ لە تەمێ
کۆڵوانەسوور تۆبە بێ و چارۆکەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لەسەر بەژنێ باریکێ ئێعدامم بۆ سادر بی
چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمەت دەندووکی کەوێ
ئاورت لە من بەرداوە و لادە سووچی چارشێوێ
ڕەبی لە پێشدا بمرم مەرگم وە پێشت کەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ
کۆڵوانەسوور تۆبە بێ و چارۆکەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لەسەر بەژنێ باریکێ ئێعدامم بۆ سادر بی
دە بڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەڕاب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستیت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی ڕاستەوڕاست وەرە کەوان
دەنا بەو نەعلەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
چارۆکەسوور تۆبە بێ و کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
چارۆکە سوور تۆبە بێ کۆڵوانە سوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ و فێری تاوڵ و هۆبە بێ
با لەسەر دوو چاوی جوانت ئێعدامم بۆ سادر بی