ئیسمائیل سەردەشتی

بە کووچەی مەدا مەیە

بە دەنگی: ئیسمائیل سەردەشتی
شێوەزار: سۆرانی
43
چاوت وەک تیر و کەمان
برۆت وەک ڕەقس و سەمان
جووتن دەگەڵ پەرچەمان
لیمۆت کەوتوونە گەمان
وەکڕا دەبزوون هەمزەمان
مەیە کووچەی مەحامان
کچێ بە کووچەی مەدا مەیە

بە کووچەی مەدا مەیە
ئا بەو لار و لەنجەیە
تۆ نازانی کێ هەیە
دوو چاوی بازی هەیە
دڵشکاویم لێ هەیە
دڵبڕاویم لێ هەیە

چاوت تیری جگەران
سینگت بەفری لە سەران
لیمۆت لەو بەرەوبەران
مەمکت وەک ستەمگەران
بۆ کووچەی دەربەدەران
بۆ کووچەی خاکبەسەران
بۆ کووچەی ئاهەنگەران
کچێ بە کووچەی مەدا مەیە
بە کووچەی مەدا مەیە
ئاخ بە کووچەی مەدا مەیە

وا دەڕوا تەکان تەکان
لەنجەی دەکا وەک شەکان
لارەی نێولیرە و مەمکان
سەرتۆپی چاوبەڵەکان
جەرگ و دڵمت ڕاتەکان
کچێ مەیێ کووچەی جوولەکان

هەتا ئەو کاتەی ماوی
پیر نەبووی نەگۆڕاوی
پیری دەورەی نەداوی
چاوی بەد لێی نەداوی
پیر نەبووی نەشەمزاوی
مەیە کووچەی مەحامان
بە کووچەی مەدا مەیە
ئا بەو لار و لەنجەیە
تۆ نازانی کێ هەیە
دڵشکاویم لێ هەیە

هەموو ڕۆژێ بەیانان
پاش نوێژێ یا چێشتانان
تۆ لەگەڵ دەستەی جوانان
لە بەر دەر و جیرانان
مەیە کووچەی دێوانان
لە مەیدانی حەیوانان
کچێ بە کووچەی مەدا مەیە
بە کووچەی مەدا مەیە

لێم حاڵی بە دڵێم چی
بێوەژنی یانە کچی
بۆ هەر لایەکی دەچی
قەت بە من مەڵێ بۆچی
مەیە کووچەی توتوونچی