هۆمەر نۆریاوی

شار بە شار

بە دەنگی: هۆمەر نۆریاوی
شێوەزار: سۆرانی
32
چل ئەبێت و بگرە زێتر، سەر ئەکا خوێنی دڵم
چاوی خوێنینە مەهی من، وەک دوو چاوی سەرگوڵم
من کە عومرێک دامدەهێنا بسکی پەیڤم شۆخ و شەنگ
ئێستێ ناسووڕێ لە زاردا بۆیە وا سارد و سڕم
ڕۆی تەمەن تازە لە لای من، بێرەوە شۆخەوشەم
کوانێ تاجی شاهی من بە، یەک وشەی کوردی دەدەم!
با لەسەر تۆ هەر هەموو دنیا بکا لۆمەم بەڵام
لێم نەتۆرێی تۆ بە تەنیا، پادشای من سەد سەدەم
هەر کەسێ تۆسقاڵە سۆزێ پێم دەبەخشێ جاروبار
ڕوو لە گوڵزاری زمان کا، پێیەتی گەنج بێژمار
سەد وەکوو من ئێستە لێرەن، هەر سبەی خۆڵی بەر با
ناو بە چاکیی کەوتە زارێ، تازە دەڕوا شار بە شار
هۆنراوە: هۆمەر نۆریاوی