ناسر ڕەزازی

گوڵخونچەی ژینم

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
15
گوڵم گوڵخونچەی ژینم نازدار و نازەنینم
تەنیا بە تۆوە گەرمە دڵی پڕ لە ئەوینم
بە پیریش هەر نەبڕاوە دەمێ گرین و شینم
لە ئاوێنەی شکاوی دڵما هەر تۆ دەبینم

بەڵام ئەوین و عەشقت دەمێ نەچوو لە بیرم
پەرەستگەی ژینی من تۆی بە داوی تۆ ئەسیرم
گوڵم گوڵخونچەی ژینم نازدار و نازەنینم
تەنیا بە تۆوە گەرمە دڵی پڕ لە ئەوینم

بە گەردەلوولی پیری وەری گەڵای ژیانم
کوژاوە مۆمی هیوا نەگەیە بەربەیانم
گوڵم گوڵخونچەی ژینم نازدار و نازەنینم
تەنیا بە تۆوە گەرمە دڵی پڕ لە ئەوینم
هۆنراوە: نووح هیدایەتی (نەبەز)
بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٥