ئەی وەی خاڵێ لەسەر سنگییە لە هیچکەس مەعلووم نییە
گرد و منەوەر و جوانە نیولیرەی پەهلەوییە
ماڵیان لە گۆشەی سابڵاغ لە کن چرابەرقییە
ئاوری لە من بەرداوە خوشکە چکۆڵەی حوسنییە
ئەی وەی وەی چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لەسەر باڵای بەرزی تۆ ئێعدامم بۆ سادر بی
ئەی وەی وەی چاوت وەک چاوی مەڕێ کوڵمەت گوڵی شەش پەڕێ
چاوت وەک چاوی مەڕی کوڵمەت گوڵی شەشپەڕی
سینگت تەختە مەڕمەڕی ئەمنێ گولەکەت گولەکەت لەبەر گەڕی
ئاورت لە من بەرداوە ئەمنێ گولەکەت لەبەر گەڕی
هەی هەی لەسەرت گەڕێم میوانم ناکەم شەڕی
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
با لەسەر باڵای بەرزی تۆ ئێعدامم بۆ سادر بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
ئەی وەی وەی وەی نەخۆش و دەردەدارم تەبم گەیوەتە چلی
عاشقی قەد و باڵای بووم وەباڵم بەستۆ بە ملی
ئاوری لە من بەرداوە ئەو دوو چاوی بە کلی
پشتێندی دەسرەی هەوری دەیبەستێ بە شل و ملی
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
با لەسەر دوو چاوی جوانت ئێعدامم بۆ سادر بێ
ئەی وەی وەی بازی یانە شمقاڕی
کەوی یانە کەوباڕی
کۆتری لە سیلەی جارێ
با لەسەر تۆ بمکوژن وەک کابرای لە بازاڕی*
جوانی بە ملی من جوانی دەڵێی بێچووە توجاڕی
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
لەسەر دوو چاوی جوانی ئێعدامم بۆ سادر بێ
یاڵڵا یا سوڵتان هاوار دەڕوانێتە بورهانی
سەیدی کاکەجان هاوار لە مەزرای سەهۆڵانی
دڵی لێوئاڵ نەرم کەی ئەمجار بێ بۆ ڕێی کانی
ڕوحمی خودای لە دڵدا بێ من ماچ کەم کوڵمەکانی
ئاگاداری یارم بێ کاک ئەحمەد لە سولێمانی
چارۆکەسوور تۆبە بێ کۆڵوانەسوور تۆبە بێ
من ئەو یارەم خۆش دەوێ فێری تاوڵ و هۆبە بێ
با لەسەر دوو چاوی جوانی ئێعدامم بۆ سادر بێ
با لەسەر باڵای بەرزی ئێعدامم بۆ سادر بێ