ڕێناس وریا

بەڵێن

بە دەنگی: ڕێناس وریا
شێوەزار: سۆرانی
30
بەڵێنم داوە لەمڕۆ بە دواوە ناوت نەهێنم
ڕەگی درەختی عیشقت لە باخی دڵم دەربێنم
بۆچیمە ئەو ئەوینەی کە هەر دەرد و ژانە
لای تۆ ئەوین درۆیە لای من ژیانە
من وەکوو مۆم دەسووتێم بۆ ڕووناکیی ژیانت
تۆش بەفر و بەستەڵەک و زستانە پەیمانت
سەرت هەڵبگرە بەڵێنم داوە
لە ناو دڵی من جێگات نەماوە

هەستت پێ ناکەم دڵت پێ نادەم خەیاڵت خاوە
هەرچی لە لاما بۆنی تۆی لێ بێ لە گۆڕم ناوە
بە خەیاڵیش نایبینی کە بێمە دیدارت
هەزار جار سوێندم بۆ بخۆی نابێ ڕزگارت
دەبێ بگری بۆ ئەو ساتەی کە پەناگەت بووم
دڵخۆشم لە زیندانی ئەو ئەوینەت دەرچووم
سەرت هەڵبگرە بەڵێنم داوە
لە ناو دڵی من جێگات نەماوە