دەرون کاروان نەناسراو

خەون لە خەودا (دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ)

بە دەنگی: دەرون کاروان و نەناسراو
شێوەزار: سۆرانی
30
دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ
لەسەر جێی بەر مانگەشەوێ
خۆم خزاندە سەر جێی فێنک
نەمهێشت بەر هەناسەم کەوێ

زۆر بە ئەسپایی و بە نەرمی
دەمم برد بۆ لێوی گەرمی
چاوی هەڵهێنا و پێی گوتم
خەونم ئەدی تۆ هاوسەرمی

نەیهێشت هەستم
گرتی دەستم، لێوی گەستم
موچڕکێکی خۆشی دایگرت
سەرتاپای هەناو و هەستم

بە سەرسامی
بە ناکامی، بێ ئارامی
بەجێم هێشت بەهەشتی خەونم
چاوم پڕ بوو لە گریانێ

پێکڕا تا مەلابانگدانێ
تێکئاڵان و دەس لە ملانێ
لە ناکاو دەنگی مەلا هات
دایبڕیم لە بەژنی جوانێ

نەیهێشت هەستم
گرتی دەستم، لێوی گەستم
موچڕکێکی خۆشی دایگرت
سەرتاپای هەناو و هەستم