نەجمەدین غوڵامی

نیشتمان

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
329
لە هاژەی تاڤگە و دەنگی بە خرۆش
کوورەی دەروونم چۆن نایەتە جۆش
کوردستان مانا مانای ژینمە
خوێناوی دڵ و هیوا و تینمە
شنەی شەماڵت شنەی ڕەوانم
دەشتی ڕەنگینت نووری چاوانم
سۆزی شمشاڵت سۆزی دەروونم
ناوی جوانی تۆ بوون و نەبوونم
هاژەی تاڤگەکان هاژەی ئەستوورت
سۆزم بە هاژەی هاتوەتە خرۆش
فێنکی ئاوان فێنکی دڵمە
فێنککەرەوەی هەستی بە کوڵمە
ڕۆڵەکانی تۆ و ئازا و دلێرن
پەروەردەی تۆنە بۆ وایە شێرن
داری ئازادی وا هاتۆتە بەر
ڕۆژی سەرکەوتن خۆی هاویشتە دەر