لە پێیدا وەی لە پێیدا گیان دەڵێ بۆ دواییە نابێ
لە پێیدا وەی لە پێیدا کیژ دەڵێ بۆ دواییە نابێ
دەڵێ دەستبەردارم بە لێم دەدەن دایە و بابێ
ئەرێ بۆ لام وەرە زۆر و کەم
ئاخ دڵ بووە بە عەمباری غەم
من پەروانە و ئەتۆ شەم
بۆ توورانێ خۆم دەکڕم جا هاتووە کراسی چەم چەم
لە کوێم دی هەی لە کوێم دی تەیران بولبول لە کوێم دی
هەستێکم دێ لە بانی یار بوو ڕابرد شەوێ دی
ئەرێ کوڵمەت گوڵی سێڵاوێ دنیام بە بێ تۆ ناوێ
ماندوو و مردووم تووران گیان هاتووم لە لای خۆشناوێ
شەیتانێ بە نەعلەت کە خۆ لە باوشم باوێ
بەهەشتم هەموو بدەنێ من بە بێ توورانم ناوێ
لە پێیدا وەی لە پێیدا هەی دەڵێ بۆ دواییە نابێ
دەڵێ دەستبەردارم بە لێم دەدەن دایە و بابێ
ئەرێ وەی ڕەندی ماڵم ڕەندی
ئاخ کوڵمت گوڵە پەیوەندی
داوای ماچێکم لێ کرد دایمێ بە ڕەند و مەندی
تووران داوای ماچم کرد تۆ لەسەر وە لێم دڵمەندی
لە پێیدا وەی لە پێیدا دەڵێ بۆ دواییە نابێ
دەڵێ دەستبەردارم بە لێم دەدەن دایە و بابێ
ئەرێ بازی یانە شمقاڕی خاسەکەوی یان باڕی
با لەسەر تۆ بمکوژن وەک کابرای لەو بازاڕی
تووران دەستم دەستۆ کە هەر دەڵێی بێچووە توجاڕی
لە پێیدا وەی لە پێیدا هەی دەڵێ بۆ دواییە نابێ
دەڵێ دەستبەردارم بە لێم دەدەن دایە و بابێ
ئەرێ عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
خزمینە مەمکەن لۆمە تووران لە من تۆراوە
جەرگم هەمووی لەت لەتە تورێ دڵەکەم سووتاوە
لە پێیدا وەی لە پێیدا دەڵێ بۆ دواییە نابێ
دەڵێ دەستبەردارم بە لێم دەدەن دایە و بابم
لە دووری باڵای تووران بە دڵ و جگەر کەبابم
ئەرێ کەی دانیشین دووبەدوو کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
مەمکت خڕە وەک هوڵوو دووری ئاورم تێ بەربوو
تووران نامەی بنێرە ماڵە بابت خراپ بوو
لە پێیدا وەی لە پێیدا وەی دەڵێ بۆ دواییە نابێ
دەڵێ دەستبەردارم بە لێم دەدەن دایە و بابێ
ئەرێ سینگت کارخانەی میاندوئاو
بۆت مردم تووران بەڵەک چاو
جەژنی قوربان هاتە پێش ماڵی بابت بوو شێواو
دەڵێم دەستم دەستۆ کە قەد باریک و زولف خاو
لە پێیدا وەی لە پێیدا وەی دەڵێ بۆ دواییە نابێ
دەڵێ دەستبەردارم بە لێم دەدەن دایە و بابێ