دنیا لە جووڵە ناکەوێ
بیر ناسرەوێ
بەڵام مێژوو هاوار ئەکات
لەو کاتەوەی داری بەڕوو
بنی ڕۆچوو
هەتا ئیستا هاوار ئەکات
پێمان ئەڵێ
هەر بەهێزە لاواز ئەخوات
ژین وا ئەڕوات
بەڵام مەترسن مەشڵەژێن
هەرچەندە کەم
چاوم ئەیبینێ
ترووسکەیەک بەدی ئەکەم
لە کۆنەوە هەتا ئیستا
ناوی ئاواتی لێ ئەنێن
بەدیی ئەکەم
داری بەڕوو بنی ڕۆچوو
قەدی ڕزی لقی فەوتا
لەشی سووتا دووکەڵ لە ناو سکی هەستا
مەڵێن سەیرە بەڵام هێشتا بەڕوو ماوە
مەڵێن سەیرە گیانی بەڕوو نەفەوتاوە
ڕەگی قووڵی بنج و بێخی بەڕوو ماوە
هیوا ماوە