پێی بڵێن توخوا کەسێ ڕۆژێ هەزار جار
ناوی تۆی لەسەر لێوە بە گریان و زار
پێی بڵێن ئاشقێکم شێت و سەرگەردان
چاوەڕێمە ڕۆژ و شەو لە کووچە و کۆڵان
پێی بڵێن بەسەرهاتم کرا بە چیرۆک
هەموو خەڵک دەزانن منم ماڵوێران
پێی بڵین پێی بڵین
هەموو عالەم پێی بڵێن
هەموو دونیا پێی بڵێن
پێی بڵێن لە هەر کووچە و دیوار و دەروازەی شار
ناوی ئەوە کە نووسراوە بە خوێنی منی هەژار
پێی بڵێن لە هەر لایێک هەورێ دەکاتە باران
ئەوە منم دەبارێنم فرمێسکی ئازار و ژان
پێی بڵێن دڵدارێکم لە شەو تەنیا ئەمێنم
بە یادی ئەو هەزار شیعری ئاشقانە دەخوێنم
پێی بڵێن ڕۆژێ دادێ دەمرم سەر دەنێمەوە
بە یادی ئەو بە هەناسەی گەرمی ئەو دەژیێمەوە
پێی بڵین پێی بڵین
هەموو عالەم پێی بڵێن
هەموو دونیا پێی بڵێن
پێی بڵێن کە لە من ئاشقتر کێیە
وەکوو من دێوانە و شەیداتر کێیە
ئەگەر ئەو وڵاتی پەنای ئاشقانە
کێ وەک من کوردێکی بێ ماڵ و جێیە
پێی بڵین پێی بڵین
هەموو عالەم پێی بڵێن
هەموو دونیا پێی بڵێن