تاهیر حوسێنی

وەی لە زاڵم - قەتار

بە دەنگی: تاهیر حوسێنی
شێوەزار: سۆرانی
59
وەی لە زاڵم
بۆ بێدەنگ و کپ دانیشتوون
وەک کوندەبوو چاوتان زەقە و لەسەر وێرانە هەڵنیشتوون
ساڵەهایە دەستەونەزەر لە سووچێکا دوور لە ڕێبوارانی زەمان
وەک کۆڵەکە ڕاوەستاون
یانە وەکوو لەتکە دارێک بێ دەسەڵات گیرۆدەی هەڵپەڕکێی ئاون
وەی زاڵم نەمێنی

وەرن تاوێک گوێتان هەڵخەن لە ئامێزی بێدەنگیی دەنگ
ئێوەی خەواڵووی بێخەبەر
ئێوەی سڕبوو لە گوڕەی شەڕ
چەقەڵسانانی بێگانە بۆ مژینی دوادڵۆپی شیلەی گیانتان
مشتومڕیانە شەڕیانە
وەی زاڵم نەمێنی

وەی لە زاڵم
ئەگەر هات و ڕۆژێک هەستان ئەو شیعرەی من بسووتێنن
لە جیاتیی شیعر وێنەی جوانی شانەی هەنگ و لانەی مێروو
لەسەر کاغەز بنەخشێنن
وەی زاڵم نەمێنی