گەر هەواڵی من دەپرسی وەک ڕەشەبا سەرگەردانم
وەکو گوڵی وشکەساڵی لە ڕەنگی خۆم پەشیمانم
گەر دەتەوێ بزانی کێم چاوی سووری پڕ گریانم
وەکوو هەور دڵم تەنگە و دایم عاشق بە بارانم
میوانی من تەناییە و ناونیشانم دابڕانە
وەرزی گوڵ و شنەی باخم هەڵوەرین و هەر خەزانە
من دەفتەرم گەڵای زەردە و پێنووسیشم داری سووتاو
ڕۆژی هەینیم دیدارێکە و گوڵی سەر گۆڕی بەجێماو
میوانی من تەناییە و ناونیشانم دابڕانە
وەرزی گوڵ و شنەی باخم هەڵوەرین و هەر خەزانە
گەر هەواڵی من دەپرسی وەک ڕەشەبا سەرگەردانم
وەکوو هەور دڵم تەنگە و دایم عاشق بە بارانم