شەماڵ عەبەڕەش

هەڵبەستی دەروون

بە دەنگی: شەماڵ عەبەڕەش
شێوەزار: سۆرانی
8
هەرچەند ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم

لێکدانەوەی دەروون قسەی زمانم
بۆچی وەها دوورن لەیەک نازانم
ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار
دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار
دەرکەوتایە ئاوات هیوا خەوبینین
پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین

دەرکەوتایە مانای مەنگی دەریایی
کە نەرمەبا لە ڕووی ئەیا بە ئەسپایی
دەرکەوتایە ئەو دنیایە کە شیعری
بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری
زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو
تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو
لە ناوەوە ئەجریوێنن ئەخوێنن
هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!
هۆنراوە: گۆران