شەڕی دراو و بورسەکان بوو بە شەڕی ڤایرۆسەکان
ڕۆبۆتێکی زەماننەفام پێی ناوەتە جێی پێی ئینسان
شاری چۆڵ و ماڵی ڕووخاو تەرمی منداڵی قراخاو
بن ماڵێک بێدەنگی بووکەڵەیێک سەربڕاو
ڕاسیزمی بێڕەنگ و سێبەر نەخشەی کوشتنی پەنابەر
کوشتاری خەڵکی بێتاوان بە ناوی ئەڵڵاهوئەکبەر
نەتەوەی لەت و پەت کراو زمانی قەدەغەکراو
ژینۆسایدی جەنگەڵەکان بیاوانی جێگری ئاو
نەدیو و نەناسیاو دوژمن ئازاری هەمیشەیی ژن
هەزار پرسیاری کراوە وشەیێک بێژە بۆ وتن
بێژە لە هەر شوێنێ کە هەی بۆ ئازادی ژیان دەکەی
بۆ نەمانی زوڵم و ستەم هەرچیکت پێ بکرێ ئەیکەی
بێژە لە هەر شوێنێ کە هەی بۆ ئازادی ژیان دەکەی
بۆ نەمانی چەشنی ستەم هەرچیکت پێ بکرێ ئەیکەی