سەر لێ شێواو و سەرگەردانە خۆم
بە کۆچی بەهار ماڵوێرانە خۆم
کۆڵان و شەقام کپ و ماتەمین
دەنگ ناداتەوە چریکە و پێکەنین
پێم وایە شادی لە شار تۆراوە
کەوا جوانی و شەوقی نەماوە
دڵم تەنگە لەم ژینە
لەم ژینە پڕ ئەسرینە
ئەمە کەی ژینە
دڵ بێ دڵدادە کۆرپە بێ دایە
ماڵ بە تامەزرۆی هەی لایە لایە
هەوا ژەهراوی هەناسە سوار
نەفەس دەرنایێ لە ناخی هەژار
دڵم تەنگە لەم ژینە
لەم ژینە پڕ ئەسرینە
ئەمە کەی ژینە
دڵتەنگی دووری دڵبەستەی ئازار
لە چاوانم خەم تک تک دێتە خوار
تاقەتم تاقە خەم هاوڕازمە
مەینەت ئاوێتەی سۆزی سازمە
دڵم تەنگە لەم ژینە
لەم ژینە پڕ ئەسرینە
ئەمە کەی ژینە